پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسییەی خنکانی هاوڵاتییەک لە ئاوی چەمی چەمەکی سنووری ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێڕ سێ کەسیان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوی خنکانی هاوڵاتییەک لە چەمی چەمەکی سەر بە قەزای شارباژێر، چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان و پشکنین بۆ تەرمی هاوڵاتییە خنکاوەکە، بە بڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو کەسەی خنکاوە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە، ئەو سێ کەسەش کە دەستگیرکراون، بە گوێرەی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.