ڕاستەوخۆ

مامۆستایانی گرێبەست لە پێنج ناوچەی هەرێمی کوردستان دەست بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەکەن

reset font size increase font size

دەستەی گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بڕیاریان دا ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی ئەیلولی 2026، لە پێنج ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن، داواکاریی سەرەکییان گۆڕینی ناونیشانی وەزیفییانە لە گرێبەستەوە بۆ هەمیشەیی.

نێچیرڤان ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە کفری ڕایگەیاند، گردبوونەوەکان کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەست پێدەکەن و جەختی کردەوە، تەنیا بە دامەزراندنی هەمیشەیی کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانیان دەهێنن، هاوکات هۆشداریشیدا، کە ڕێگە بە هیچ لایەن و حیزبێک نادەن سازش لەسەر ئەم داواکارییەیان بکان.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی دەستەکە، شوێنی گردبوونەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

سلێمانی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و قەرەداخ).

گەرمیان: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری.

هەڵەبجە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە.

ڕاپەڕین: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر.

دووکان: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دووکان.

ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە داوایان لە مامۆستایانی میلاک و چالاکوانانی مەدەنی کردووە پشتگیرییان بکەن. لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن کە زۆرینەیان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.