ڕاستەوخۆ

شارەوانیی هەولێر سەرجەم عەرەبانە و مێزەکانی شەقامی ئیسکانی لادا

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەکەوە سەرجەم عەرەبانە و مێزەکانی سەر شەقامی ئیسکانی لادا.

سەنگەر محەممەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی گرنگیدان بە سیمای شار، دەرخستنی جوانیی شەقامەکە و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی گوتەی بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک، لەمڕۆوە دەبێت شەقامەکە بە بەردەوامی و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە هەردوو سايددا بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان کراوە بێت، لەو چوارچێوەیەشدا شەقامەکە پاککراوەتەوە، هێڵکاریی نوێی بۆ کراوە و دار و درەختی تێدا چێندراوە.

سەنگەر محەممەد جەختی کردەوە، سەرپێچی کرابووە سەر موڵکی گشتی و ئیتر ڕێگە بە دانانی هیچ عەرەبانە و مێزێک نادرێت، هۆشداریشیدا، کە سەرپێچیکاران دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.