ڕاستەوخۆ

عێراقچی: هیچ پاساوێک بۆ هێرشکردنە سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی نییە و دەبێت کورد ئاگاداری پیلانەکان بێت

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەڵوێستێکی نوێدا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ شتێک پاساو بۆ ئەو هێرشە ناهێنێتەوە و داوای لە هاوڕێ کوردەکانی کرد ئاگاداری «پیلانی ئاڵای ساختە» بن بۆ دروستکردنی دووبەرەکی.

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕێکی ئێکس سەبارەت بە هێرشی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هیچ شتێک پاساو بۆ هێرشی بێپەروا لەسەر نوسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ناهێنێتەوە. پێویستە هاوڕێ کوردەکانمان وشیار بن بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی ئاڵای ساختە کە مەبەستیان چاندنی تۆوی دووبەرەکییە لە نێوان دراوسێکاندا."

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد و گوتی: "ئێمە پارێزگاریمان لە هاوڕێ کوردەکانمان کردووە بەرامبەر سەدام و داعش، هاوکات سوپاسگوزارین بۆ ئەو ئاسایشەی کە لەسەر سنوورەکانمان بۆیان دابین کردووین."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.