ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: پەسەندکردنی یاسای بەهێزکردنی تەبایی نیشتمانی هەنگاوێکی ئازایانەیە

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەسەندکردنی ئەم یاسایە هەنگاوێکی ئازایانەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای "بەهێزکردنی تەبایی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی" لە پەرلەمانی تورکیا دەکات و جەخت دەکاتەوە، کە ئەمە هەنگاوێکی ئازایانە و وەرچەرخانێکی گرنگە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، ئارامی و سەقامگیری لە تورکیا و تەواوی ناوچەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: "ئێمە هەمیشه بڕوامان وایه کە ئاشتی و دیالۆگ دروستترین بژارەین و سەردەمی چەک و چارەسەری سەربازی بەسەرچووە. ئەم یاسایه دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بنیاتنانی متمانه و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی تورکیا. پێویسته هەمووان پشتیگری لێ بکەن و کار بۆ سەرخستنی ئاشتی بکەن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "وەک هەمیشه پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئاشتی و سەقامگیری دووپات دەکەینەوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.