ڕاستەوخۆ

ئاگر لە شارباژێر کەوتەوە؛ 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری شارباژێر کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی دارستان، ئاگرەکە لە گوندەکانی بەوزان و کۆزێ لە شارباژێر کەوتووەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەیان، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێر دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیشتنیان و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای چوارتا و خەڵکی ناوچەکە، توانیویانە ئگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی فراوانیی ئاگرەکەوە نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاون، هەروەها تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.