ڕاستەوخۆ

لە سنووری سلێمانی لە کۆی 1160 کارگە 700یان داخراون و سەدان کرێکار بێکار بوون

reset font size increase font size

لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا قەیرانێکی قووڵی پیشەسازی ڕووی لە ناوچەکە کردووە و لە کۆی 1160 کارگە، 700 کارگەیان بە تەواوی داخراون و تەنیا 460 کارگە لە کارکردن بەردەوامن

ئارام بابان سەرۆکی کۆمەڵەی کارگەکانی سلێمانی و مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایان کرد، هۆکاری سەرەکیی داخستنی ئەم کارگانە بۆ زیادبوونی باج و قورسبوونی بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن کارگەکان دەگەڕێتەوە، کە زیانی گەورەی دارایی لێ کەوتوونەتەوە و چارەنووسی بەررهەمهێنانی ناوخۆییان ڕووبەڕووی نادیاری کردووەتەوە.

لە کاتێکدا لە ڕابردوودا ئەم کارگانە ڕۆژانە زیاتر لە 10 کاتژمێر کاریان تێدا دەکرا و سەرچاوەی بژێویی سەدان خێزان بوون، ئێستا وەک شوێنی چۆڵکراو ماونەتەوە و بوونەتە هۆی بێکاربوونی ژمارەیەکی زۆری کرێکاران.

بەهۆی ڕاوسانی ئەم کەرەتە پیشەسازییە، بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بە تەواوی پشتیان بە هاوردەکردنی کاڵا و شمەکی وڵاتانی دەرەوە بەستووەتەوە، لە کاتێکدا کرێکارانی بێکاربووش نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن و ئاماژە بەوە دەکەن، کە قورساییی باج و ئاستەنگە ئابوورییەکان ڕاستەوخۆ بەرۆکی بژێویی ژیانی ئەوانی گرتووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.