ڕاستەوخۆ

کەسکین بایندەر: بە هیچ شێوەیەک یاسایەک قبووڵ ناکەین پێگە و ئازادیی ئۆجالان لەخۆ نەگرێت

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی کانی‌ ڕەش لە ناوچەی کانی‌ ڕەشی سەر بە پارێزگای چەولیک، کە دوای 17 ساڵ لەلایەن ڕێکخستنەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانەوە (دەبەپە) ساز کرا، پەیامی توند دژی تاڵانکردنی سروشتی کوردستان و پڕۆژەکانی وێستگەی کارەبا درا.

لە میانەی فێستیڤاڵەکەدا، کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی دەبەپە سەرنجی خستە سەر هەوڵەکانی داڕشتنی "یاسای چوارچێوە" بۆ پرۆسەی ئاشتی و ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت مەبەستی چارەسەری هەمیشەیی بێت، پێویستە لە یاساکەدا بە ڕوونی ئاماژە بە ئازادی و پێگەی عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت، چونکە هیچ یاسایەک قبووڵ ناکەن ڕەنگدانەوەی پێگەی ناوبراوی تێدا نەبێت.

هاوسەرۆکی دەبەپە جەختی لەوەش کردەوە، دەوڵەت تەنیا بە ئامرازی سەربازی هێرش ناکاتە سەر ناوچەکە، بەڵکو لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و وێستگەکانی کارەباوە هەوڵی تاڵانکردنی ژینگەی کوردستان دەدات

کەسکین بایندەر دووپاتی کردەوە، پرسی کورد تەنیا لە ڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر دەبێت و داوای لە گەنجانی چەولیک و کانی‌ ڕەش کرد لەسەر خاکی خۆیان بمێننەوە، بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن و ڕوو لە کۆچبەری نەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.