ڕاستەوخۆ

تەیب تەمەل بۆ نووچە تیڤی : تەنیا بە یاسای دیموکراتیک دەتوانین عەقڵییەتی تاکلایەنە تێپەڕێنین

reset font size increase font size

تایب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی (نوچە تیڤی) ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا گرت و جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای هەبوونی هەندێک گۆڕانکاری، بەڵام هێشتا حکومەت هەنگاوی کردەیی بۆ پرۆسەی ئاشتی نەناوە.

لە گرنگترین تەوەرەکانی لێدوانەکەیدا، تەمەل ئەم خاڵانەی خستە ڕوو:

پێویستیی بە یاسای دیموکراتیک: ئاماژەی بەوە دا که‌ تەنیا لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای دیموکراتیکەوە حکومەتی تورکیا دەتوانێت بەسەر عەقڵییەتی تاکلایەنەی خۆیدا سەرکەوێت و دۆخەکە بەرەو پێش ببات.

ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی: لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی حکومەتدا، ئاشکرای کرد کە بڕیارە ٨٠٠ بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد بکرێن.

پەردەپۆشکردن و زانیاریی ناڕاست: جەختی کردەوە کە حکومەتی تورکیا بە ئەنقەست گفتوگۆ و زانیاریی ناڕاست سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بڵاو دەکاتەوە.

دواکەوتنی لیژنەکان: ڕەخنەی لەوە گرت کە سەرەڕای ئەوەی بڕیار بوو حکومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە دامەزراندنی لیژنەکانی یاسای چوارچێوە هەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێت لەم بارەیەوە نەنانراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.