ڕاستەوخۆ

ترێندیۆل فرۆشگایەکی تایبەت بە پەڕتوک و کەلوپەلی کەلتوریی کوردی دادەخات

reset font size increase font size

کۆمپانیای بازرگانیی ئەلیکترۆنیی «ترێندیۆل» (Trendyol) لە هەنگاوێکدا فرۆشگایەکی تایبەت بە بڵاوکراوە و بەرهەمە کەلتورییەکانی کوردی بەبێ پێدانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی و دیار داخست.

باوەر بەرشەڤ، خاوەنی فرۆشگاکە ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە نێوان 1200 بۆ 1300 بەرهەمی لە سەکۆکەی لابردووە و 48 خاڵ سزای بەسەر فرۆشگاکەدا سەپاندووە، جەختیشی کردەوە، کە سەرجەم ئەو بەرهەمانەی وشەکانی «کورد»، «کوردستان» یان «مێژووی کورد»یان تێدا بەکارهاتووە، بە شێوازێکی سیستماتیک بەربەستیان بۆ دروست دەکرێت.

بە گوێرەی گوتەکانی باوەر بەرشەڤ، ترێندیۆل بیانووی جۆراوجۆری وەک «هەڵەی مارکە» و «گومان لە ڕەسەنایەتیی بەرهەمەکان»ی خستووەتە ڕوو، لە کاتێکدا ئەم ڕێکارانە وەک مامەڵەیەکی جیاکارییانە بەرامبەر کەلتووری کوردی دەبینرێن.

باوەر بەرشەڤ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەلگۆریتمی کۆمپانیاکە بە ئۆتۆماتیکی پەڕتووکی ژیاننامەی جەلال تاڵەبانی و تەنانەت کەلوپەلی ئاسایی وەک کوپ، پۆستەر و تابلۆی لەسەرنووسراو بە زمانی کوردی لە سەکۆکەی سڕیوەتەوە و ڕێگەی بە فرۆشتنیان نەداوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.