ڕاستەوخۆ

زیاتر لە 32 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنەواری مێژووییی تەختی سولەیمانیان کردووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری ناوەندی شوێنەواری جیهانیی تەختی سولەیمان لە ناوچەی تیکابی سەر بە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، 32 هەزار و 643 گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی ئەم کۆمەڵە شوێنەوارییە مێژوویییەیان کردووە.

تەختی سولەیمان ناوەندێکی گرنگی مێژوویی و گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین شوێنەواری گرنگی وەک پەرستگەی ئازەرگۆشنەسپ، پەرستگەی ئاناگیتا، ئەیوانی خەسرەو، دیوار و بورجەکانی پاراستن و شوێنەوارەکانی سەردەمی ئێلخانییەکانی لەخۆ گرتووە، هەروەها ناوچەکانی دەوروبەری وەک زیندانی سولەیمان، چیای بلقەیس و بەردی ئەژدیها سەرنجی گەشتیارانیان ڕاکێشاوە.

لە سەر ئاستی پارێزگای ورمێ، زیاتر لە 1,796 شوێنەواری مێژوویی لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراون و ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندن بۆ 100 شوێنەواری دیکەش بەردەوامە.

ئێستا 22 مۆزەخانە لە پارێزگاکەدا چالاکن کە دووانیان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئیدارە دەدرێن، هەروەها پلان دانراوە بۆ دروستکردنی 9 مۆزەخانەی نوێ لە ناوچەکەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.