کچێکی گەنجی کوردی تەمەن ٢٧ ساڵان بە ناوی مونا مالکی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە بێ پێدانی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ژنانی شارەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان (KHRN)، مونا مالکی لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ژنانی سنە (ناوەندی چاکسازی و پەروەردە) کراوە و خراوەتە ژووری تاکەکەسییەوە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئەو هاووڵاتییە لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون دیار نین.