ڕاستەوخۆ

بڕی 600 هەزار دۆلار داوا دەکرێت بۆ ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ڕفێندراوی کۆبانێ

reset font size increase font size

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەوارەکانی کۆبانێ بە ناوی محەممەد ئیسماعیل قادر لە ناوچەی نێوان مەناجیر و سەرێ کانیێ ڕفێندراوە و ڕفێنەرەکانیشی داوای ٦۰۰ هەزار دۆلار باج (فدیە) بۆ ئازادکردنی دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی محەممەد ئیسماعیل، خێزانەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەلایەن ڕفێنەرەکانەوە پێگەیشتووە و توانیویانە لە کاتی پەیوەندییەکەدا قسەی لەگەڵ بکەن.

 ڕفێنەرەکان مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێریان داوەتە بنەماڵەکەی تاوەکو بڕی ٦۰۰ هەزار دۆلاری ئەمریکی دابین بکەن لە بەرامبەر ئازادکردنی.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، بنەماڵەی ڕفێندراوەکە توانای داراییان نییە ئەو بڕە پارە زۆرە دابین بکەن؛ بەو هۆیەوە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان کردووە بەپەلە بێنە سەر هێڵ تاوەکو بە زووترین کات کەسەکەیان ڕزگار بخرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.