ڕاستەوخۆ

سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە 516 خێزان پێکدێن، بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن

reset font size increase font size

سێیەم کاروانی ئاوارەکانی شارۆچکەی سەرێکانی، کە لە 516 خێزان پێکهاتوون، لە کامپی واشۆکانی حەسەکەوە بەرەو ناوچە و زێدی خۆیان بەڕێکەوتن و بەرپرسانیش جەخت لەسەر بەردەوامیی پرۆسەکە و گەڕانەوەی هەزاران خێزانی تر دەکەنەوە.

گەڕانەوەی کاروانی سێیەمی ئاوارەکان بە سەرپەرشتیی سیامەند عەفرین، جێگری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە و شاندی سەرۆکایەتیی حکومەتی کاتی سوریا و کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ئەنجام درا.

سیامەند عەفرین لە میانەی بەڕێکردنی کاروانەکەدا ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا کاروانەکانی تری ئاوارەکانی سەرێکانیش، کە هەریەکەیان لە 500 خێزان پێکدێن بگەڕێنەوە.

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ئاماژەی بەوەدا، زۆرینەی ئەو خێزانانەی لە چوارچێوەی کاروانی سێیەمدا دەگەڕێنەوە عەرەبن و خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانیین و لە ئێستاشدا زیاتر لە 14 هەزار خێزانی ئاوارەی دیکەی ئەو شارە چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەن.

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سووریا ئەنجام دراوه.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.