ڕاستەوخۆ

پاریزگاری حەسەکە لەگەڵ یاساناسان و بەرپرسانی دارایی تاوتوێی ڕێوشوێنی بەکارهێنانی دراوی نوێ دەکات

reset font size increase font size

ئەندازیار نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئاڵوگۆڕکارانی دراو، بەرپرسانی دارایی و نوێنەرانی بانکەکان کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی کۆتاییهێنان بە مامەڵەکردن بە دراوە کۆنەکانی سوریا و جێگیرکردنی بەکارهێنانی دراوی نوێ لە پارێزگاکەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شەوقی، بەڕێوەبەری بازرگانیی ناوخۆ و پاراستنی بەکاربەر لە پارێزگای حەسەکە، ڕاشد ئەلجەریان، بەڕێوەبەری شووعبەی پۆستەی حەسەکە، لەگەڵ نوێنەرانی لقی حەسەکەی بانکی ناوەندیی سوریا و ژمارەیەک لە ئاڵوگۆڕکارانی دراو ئامادە بوون.

پارێزگاری حەسەکە گوێی لە پێشنیاز و سەرنجەکانی ئامادەبووان گرت سەبارەت بە ڕێکارەکانی مامەڵەکردن بە دراوە کۆنەکان و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنیان دەبنەوە. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەو پێشنیازانە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات تاوەکو لەسەر میکانیزمێکی ڕێکخراو ڕێکبکەون کە لە بەرژەوەندی و بەپێی ویستی تەواوی هاووڵاتییاندا بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.