ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆژاڤای کوردستان پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ شاری دیمەشق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی لە گرنگیی پەروەردە بە زمانی دایک و داهاتووی سووریا کردەوە.
لە پەیامەکەیدا، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە خوێندن بە زمانی دایک مافێکی سەرەتایی و ڕەوای هەموو گەلێکە، و زمانەکان بەخشینێکی خودایین کە نابێت قەدەغە بکرێن یان بێبەش لە پیرۆزیی خۆیان بكرێن.
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە بە داننان بەم مافە بنەڕەتییانە، سووریا دەتوانێت ببێتە نموونەیەکی دیاری دادپەروەری، ئارامی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.