ڕاستەوخۆ

شاندێکی باڵای ئەمنی بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکەی پردێ گەیشتە کەرکوک

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵای سوریا بڕیارێکی فەرمی دەرکرد بۆ تێکەڵکردن و خستنەناو سیستمی نیشتمانیی خوێندنی باڵای وڵاتەکەوە بۆ هەریەکە لە «زانکۆی ڕۆژئاوا» و «زانکۆی کۆبانێ»، ئەمەش وەک هەنگاوێک لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لەژێر یەک چەتەدا.

مەروان حەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵای سوریا، ڕایگەیاند کە لیژنەیەکی تایبەت لە چوارچێوەی وەزارەتدا پێکهێنراوە بۆ دەستپێکردنی وردبینی و لێکۆڵینەوە، بە شێوازێک کە زانکۆی کۆبانێ بخرێتە سەر زانکۆی حەلەب، هاوشێوەی ئەو هەنگاوەی کە پێشتر بۆ بەستنەوەی زانکۆی شەرق بە زانکۆی فورات ئەنجام درابوو.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ بەرنامەکانی خوێندن، مەرجە زانستییەکان، ژمارەی قوتابیان، ستافی ئاکادیمی و کارگێڕی، و ژێرخانی تاقیگەکان دەکات لەو زانکۆیانەدا.

دانیشتن بە فەرمی بە بێ مەرجی دەوڵەت وەزیری خوێندنی باڵا جەختیکردەوە کە دەرچووانی زانکۆی کۆبانێ ڕاستەوخۆ و بە فەرمی دانیان پێدا دەنرێت و بڕوانامەکانیان بێ هیچ مەرجێکی تێپەڕاندن یان پێداچوونەوە پەسەند دەکرێت.

بەم بڕیارەش، دەرچووانی ئەو زانکۆیانە مافی ئەوەیان دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکانی سوریا بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان لە بوارە پیشەیییەکانی خۆیاندا کار بکەن.

حەلەبی ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ پڕۆگرامێکی ئەکادیمی، مامۆستایەک یان کارمەندێکی کارگێڕی کە مەرجە پێویستەکان تێیدا هەبن، لە پرۆسەکە دەرناکرێت و سەرجەم ستافەکان بەپێی ستانداردە فەرمییەکانی دەوڵەت دادەمەزرێن و ئەرکەکانیان پێ دەسپێردرێت.

مافی یەکسان بۆ قوتابیان وەزیر ڕایگەیاند کە قوتابیانی زانکۆی کۆبانێ لە سەرجەم مافەکاندا هاوتای قوتابیانی دیکەی زانکۆکانی سوریا دەبن و مافە ئەکادیمییەکان و بەردەوامیی خوێندنیان لەلایەن «یاسای زانکۆکانەوە» پارێزراو دەبێت.

 ئامانجی سەرەکیی ئەم یەکخستنەش بریتییە لە بەدیهێنانی ستانداردێکی هاوبەشی ئەکادیمی لە سەرانسەری وڵاتدا، ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت قوتابیان، و پاراستنی مافە بەدەستهاتووەکانی فەرمانبەران و کارمەندان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.