سیامەند عەفرین، جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان وەک ئاسایش نیگەرانی و ناڕەحەتیی خۆیان بەرامبەر بەو هێرشە دووپات دەکەنەوە کە پێشتر کرایە سەر ئاوارەکان و بە فەرمی داوای لێبوردن دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای تێپەڕبوونی کات، هێشتا مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکاندا بوونیان هەیە، بە تایبەت لە هەندێک گونددا کە تا ئێستا بە تەواوەتی لە مین و پاشماوەی جەنگ پاک نەکراونەتەوە، و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پرۆسەی گەڕانەوەی کاروانی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان تا ئێستا دواخراوە.
عەفرین ڕاشیگەیاند کە بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخەکە و هەڵسەنگاندنی ڕێژەی مەترسییەکان، لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەتی چاودێرییان ڕوانەتە ئەو گوندانە تاوەکو لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە بکەن.