ڕاستەوخۆ

زانکۆی ڕۆژاڤا: کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی پاشەکشەیە و نابێت زمانی دایک سنووردار بکرێت

reset font size increase font size

زانکۆی ڕۆژاڤا سەرکۆنەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی سووریای کرد سەبارەت بە سنووردارکردنی خوێندنی زمانی کوردی، و بە هەنگاوێکی پاشەکشێ ناوی برد لە مۆدێلی پەروەردەیی ناوچەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی زانکۆی ڕۆژاڤا دا هاتووە کە لە 12 ساڵی ڕابردوودا ئەزموونێکی بەرفراوان لە بواری پەروەردە بەدەست هاتووە و زمانی کوردی بووەتە زمانی سەرەکی، بۆیە قەتیسکردنی وەک زمانی دووەم و تەنیا لە چوارچێوەی سێ وانەدا، دەرئەنجامی نەرێنی بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

زانکۆکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت زمانی کوردی لە سووریادا سنووردار بکرێت و پێویستە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکاندا مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ سەرجەم قوتابییانی ڕۆژاڤای کوردستان مسۆگەر بکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.