ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەندین شاری باکووری کوردستان لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

reset font size increase font size

لە چەندین شاری باکووری کوردستان و تورکیا، لەلایەن پلاتفۆرم و ڕێکخراوە دیموکراتییەکانەوە ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕفاندن و شەهیدکردنی سیپان حوزنی، شەڕڤانی لیوای حەسەکە و هەروەها ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی گرتووخانەی کۆبانێ دەربڕدرا.

لە شاری ڕحا، پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی لە بەردەم ئۆفیسی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) کۆبوونەوە و ئەیوب سوروجی، هاوسەرۆکی پارتەکە جەختی کردەوە، ئەم ڕووداوانە هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتی و دروستکردنی ئاڵۆزی لە نێوان گەلانی سوریا و داوای کرد تێکۆشان بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و یەکسان بەردەوام بێت.

لە شاری موش و شارۆچکەی کۆپ، سەرەڕای ئاستەنگییەکانی پۆلیس، جەماوەرێکی بەرفراوان ڕێپێوانیان کرد و دروشمی پشتگیرییان بۆ ڕۆژئاوا بەرزکردەوە. لەوێش سڕی ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕەخنەی توندی لە هەڵسوکەوتی ئاڵۆزکەرانەی پۆلیس گرت و ڕایگەیاند، پێویستە دەست لە دەستپێشخەرییەکانی تێکدانی ئاشتی هەڵبگیرێت.

لە شارەکانی بەدلیس، خەڵات و قۆنیا دەیان هاوڵاتی و بەرپرسی حزبی بە دەربڕینی هەڵوێست و خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی پشتگیریی خۆیان بۆ ئازادی و خۆڕاگریی ڕۆژئاوا دووپات کردەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.