ئەمین ئای وەک هاوسەرۆکی نوێی شارەوانیی گەورەی ئامەد دەستنیشانکرا، ئەوەش لە شوێنی دۆغان هاتون، کە پێشتر لە چوارچێوەی "ڕێسای پاشەکشێ"دا لە پۆستەکەی دەستی کێشابووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییە دیموکراتییەکانی دەم پارتی، پرۆسەی دیاریکردنی هاوسەرۆکی نوێ لە سەر بنەمای "ئەقڵی هاوبەش و ئیرادەی بەکۆمەڵ" و بەپێی شێوازی بەڵگەنامەی هەڵوێستی ڕێبەریی ناوچەیی ئەنجام دراوە، پاش ئەوەی ڕاوێژ و وەرگرتنی پێشنیاز لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانیی گەورەی ئامەد، ڕێکخراوەکانی پارێزگا و شارۆچکەکان و دامەزراوە دیموکراتییەکان کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، هاوسەرۆکی تەنیا مودێلێکی بەڕێوەبردن نییە، بەڵکو میکانیزمێکی دیموکراتییە بۆ بەهێزکردنی بەشداریی ڕاستەوخۆی کۆمەڵگە لە پرۆسەی بڕیارداندا، هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ ئەمین ئای خوازرا تاوەکو لە قۆناغی نوێدا بە هەمان دیدگای دیموکراتی و جەماوەری بەردەوامی بە کارەکانی لە شارەوانی ئامەد بدات.