لە دوای دیدارێک لە زینداندا لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، جەمالەدین کانی تورون، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی تورکیا، ئامانج و دیدگا نوێیەکانی ئەو سەرکردە کوردەی ئاشکرا کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەمیرتاش جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو کارکردنە لە ناوەندی بڕیاردانی سیاسی لە تورکیا و وەرگرتنی باڵاترین پۆستەکانی دەوڵەتە لە ئەنقەرە.
تورون ئاماژەی بەوەش دا کە دەمیرتاش داوای کردووە سیاسەتی کوردی ببێتە بەشێکی سەرەکی لە هاوکێشە سیاسییەکانی پایتەختی تورکیا و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پشتگیریکردنی هەر پرۆسەیەک کە خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری لە کۆمەڵگەدا بکات.