کۆمیتەی نۆبڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەخشیە ن "ناڤی پیڵای"، دادوەر و کەسایەتیی دیاری مافی مرۆڤی ئەفریقای باشوور، لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی.
ڕاگەیاندنی ئەم خەڵاتە ڕۆژی هەینی (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ لەلایەن کۆمیتەکەوە بڵاو کرایەوە.
لە کێبڕکێی ئەمساڵدا ٢٨٧ کاندید پێشکەش کرابوون، کە تێیدا خەڵاتەکە ڕادەستی پیلای کراکە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ، تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆسایددا.
تێکۆشان دژی ئابارتهێید:
پیلای، کە لە خێزانێکی بە ڕەگەز هیندی-تامیلی لە دێربانی ئەفریقای باشوور لە سایەی سیستەمی جیاکاریی ڕەگەزیدا لەدایک بووە، لە سەرەتای کاریدا بەرگریی لە نەلسۆن ماندێلا و زیندانییانی سیاسیی تری دژی ئابارتهێید کردووە.
پۆستە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکان:
ناوبراو وەک دادوەر لە دادگای باڵای ئەفریقای باشوور، دادگای تاوانکاریی نێودەوڵەتی بۆ رواندا (ICTR)، و دادگای تاوانکاریی نێودەوڵەتی (ICC) کار کردووە. هەروەها کمیسیۆنەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لەسەر خاکی فەلەستین، و لە ئێستاشدا دادوەرە لە دادگای نێودەوڵەتیی داد (ICJ) لە دۆسیەی تاوانکاریی میانماردا.
دەستکەوتە یاساییەکان:
لە مێژووی کارکردنیدا ڕۆڵی باڵای هەبووە لە ناساندنی توندوتیژیی سێکسی و دەستدرێژی وەک تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، هەروەها سەلماندنی ئەوەی کە بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە دەبێتە هۆی هاندانی جینۆساید.
پەیامی کۆمیتەی نۆبڵ
لە بەیاننامەکەی کۆمیتەی نۆبڵی نۆروێژدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لەم سەردەمەدا کە جیهان بەدەست جەنگ و ئاڵۆزییەکانەوە دەناڵێنێت و سیستەمی نێودەوڵەتی لە ژێر فشارێکی گەورەدایە، سەروەریی یاسا نە تەنها پێویستییەکی لاوەکی، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ئاشتیی هەمیشەیی. خەڵاتکردنی ناڤی پیلای وەک ڕێزلێنانێکە بۆ ئەو پارێزەرانەی یاسا کە لە پێناوی دادپەروەری و بەرگریکردن لە مافی قوربانییاندا تێدەکۆشن.