ڕاستەوخۆ

لە جەزائیر ژنان باسی زمانی سینەما دەکەن

reset font size increase font size

لە جەزائیر لە چوارچێوەی چالاکیی "شەوی بیرکردنەوەکان"، دەرهێنەرە ژنەکان "ڕۆڵی کۆنەپەرستانەیان لە سینەمادا خستە ژێر پرسیار و مشتومڕیان لەسەر کرد".

چالاکیی "شەوی بیرکردنەوەکان" بە تەوەری "دەنگی ژنان"، دیبەیتی ڕۆڵی ژنان لە هونەردا لە جەزائیر کرایەوە. ئەو گفتوگۆیانەی لە ڕێگەی سینەماوە ئەنجامدرا، جەختیان لەوە کردەوە کە ژنان نەک هەر نوێنەرایەتی دەکرێن، بەڵکو دەبنە بابەتێک کە چیرۆکەکان بونیاد دەنێن و دەیگۆڕن، هەروەها ڕەخنەیەکی توندیان ئاڕاستەی چەشنە ڕەگەزییە چەقبەستووەکان کرد.

چالاکییەکە لە پەیمانگای ڕۆشنبیریی فەرەنسی بەڕێوەچوو، لە ڕێگەی نمایشکردنی کورتە فیلم و گفتوگۆوە، بەشداربووان نەک هەر بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد، بەڵکو شیکاری ڕەخنەگرانەیان بۆ پێکهاتەی گێڕانەوەی نەریتی پێشکەش کرد کە یان ژنان پەراوێز دەخەن یان لە ڕۆڵی کۆنەپەرستانەدا قەتیسیان دەکەن.

ڕەخنەگران تێگەیشتنێکی جێگرەوەیان لە سینەما پێشکەش کرد، کە لە ئەزموونە کەسییەکانەوە سەریهەڵداوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر بابەتەکانی وەک کاری دەستەجەمعی، پاراستنی شوناس، بیرکردنەوە، ڕەگەز و ڕزگاری ژن وەک تەوەرێکی گرنگ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.