بزووتنەوەی ژنانی ئازاد لە باکوری کوردستان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ٤ـى ئەم مانگە، بە دروشمى “کاتی ژنان کاتی ئازادی و کۆبوونەوەی سەرکردەیەکی ئازادە”، زنجیرەیەک چالاکیی ئەنجام دەدات.
لە ڕۆژى 1ـى نیسانەوە چالاکیەکان دەست پێدەکات و تا 19ـى نیسان بەردەوام دەبێت، ژنان لە ڕۆژى ئەم مانگە لەگەڵ لە ئاماراوە تا ناوچەى جەملیک ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.
هەروەها، لە رۆژى 19ـى نیساندا، لە گێملیک، ژنان کامپەینى “ئاشتی و ئازادی لە دژی سیاسەتەکانی جەنگ” ڕادەگەیەنن.
بەپێى کارنامەى زنجیرە چالاکیەکە ژنان بە چاندنی نەمام، وۆرک شۆپ، فێستیڤاڵ، ڕێپێوان، ئازادکردنى باڵندە و هەڵکردنى مەشخەڵ بەشدارى چالاکیەکان دەبن.
بڕیارە هەر پارێزگایەک بەرنامەی تایبەتی خۆی ئەنجام بدات و بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات .