ڕازیە (ڕۆیا) هاشمی، پارێزەری خەڵکی شارۆچکەی ئابدانانی پارێزگای ایلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، و پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی دەستبەسەرکردنی نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناوبراو لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ بەبێ پێشکەشکردنی هیچ مۆڵەت یان فەرمانێکی دادوەری دەستگیر کراوە.
سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون ئاشکرا نەکراون.