ڕاستەوخۆ

هێدی لامار؛ لە ئەستێرەیەکی هۆڵیوودەوە بۆ داهێنەری سیستمی پەیوەندییە بەتەلەفۆنەکان و وایفای

reset font size increase font size

هێدی لامار، کە لە سەردەمی خۆیدا وەک ئەکتەرێکی ناسراوی هۆڵیوود لە دەیەکانی 1940 و 1950 ناسرابوو، لە پشت جوانییەکەیەوە خودی خاوەنی هۆشێکی داهێنەر بوو کە بناغەی بۆ تەکنەلۆژیای هاوچەرخی وەک وایفای و بلۆتووس داکوت.

هێدی لامار لە ساڵی 1914 لە شاری ڤییەننا لە خێزانێکی جوو لەدایک بوو. لە تەمەنی گەنجیدا دەستی بە کاری ئەکتەری کرد و دواتر کۆچی کرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و توانی لەنێو ئەستێرە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمەی هۆڵیووددا پێگەیەکی دیار بۆ خۆی داگیر بکات.

سەرەڕای ناوبانگی لە سینەمادا، لامار لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا و لەپێناو هاوکاریکردن لە دژی نازییەکان، لەگەڵ مۆسیقار جۆرج ئانتایل سیستمێکی پەیوەندیکردنی نهێنییان گەشە پێدا.

 لەو سەردەمەدا کاتێک تۆرپیدۆکان بە شەپۆلی ڕادیۆیی ئاڕاستە دەکران، دوژمن دەتوانی ڕێگری لە سیگناڵەکانیان بکات؛ بۆیە لامار و ئانتایل بیرۆکەی "گۆڕینی فرێکوێنسی"ـیان دروست کرد کە سیگناڵەکانی بە خێرایی دەگۆڕی تاوەکو لەلایەن دوژمنەوە ڕێگرییان لێنەکرێت. لە ساڵی 1942دا فەرمی بڕوانامەی داهێنانیان (پاتێنت) بۆ ئەم تکنەلۆژیایە وەرگرت.

هەرچەندە لەو سەردەمەدا سوپای ئەمریکا گرنگیی پێویستی بەو داهێنانە نەدا و گوێی پێ نەدرا، بەڵام بیرۆکەکەی دواتر بووە بنەمایەکی سەرەکی بۆ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاکانی سەردەم لەوانەش وایفای (Wi-Fi) و بلۆتووس (Bluetooth). بەم شێوەیە هێدی لامار جگە لەوەی ئەکتەرێکی سەرنجڕاکیش بوو، مێژوویەکی گەورەی لە زانست و تەکنەلۆژیاشدا بەجێهێشت.

 

Kurdistan Lezgiyeva

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.