گرووپی دایکانی ئاشتی ئێران دەڵێن: پێویستە هەوڵبدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا و ئێمە جەخت لەسەر ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشداریی گەل دەکەینەوە لە بنیاتنانی ئاشتییەکی بەردەوامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە دامودەزگا مەدەنی و سیاسییەکان، هونەرمەندان، ئەکادیمیستەکان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبەرامبەر بەردەوامی هێرشەکان و لێکەوتە مرۆییەکانیان بێدەنگ نەبن.
داوا لە دامودەزگا مەدەنی و سیاسییەکان، هونەرمەندان، ئەکادیمیستەکان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبەرامبەر بەردەوامی هێرشەکان و لێکەوتە مرۆییەکانیان بێدەنگ نەبن و هەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی شەڕەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، گرووپی دایکانی ئاشتی ئێران لە ساڵی 2007 لە لایەن کۆمەڵێک ژنى تێکۆشەر لە نەتەوە جیاجیاکانی ئێران بە ئامانجی پاراستنی نەتەوە و دژایەتیکردنی شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی و دادپەروەری و دێموکراسی دامەزرا.