ڕاستەوخۆ

مەجلسى ژنانى دەم پارتی: دەرکردنی ئیکرا ئاڤجی سیاسییە و دەبێت بگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی

reset font size increase font size

مەجلسى ژنانى دەم پارتی ڕایگەیاند، دەرکردنی کارمەندی تەندروستی ئیکرا ئاڤجی لە کارەکەی سەرەڕای بێتاوان دەرچوونی لە دادگا، تاوانەکانی دژ بە ژنان بەڕەوا پیشان دەدات.

مەجلسى ژنانى دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیکرا ئاڤجی، کارمەندی تەندروستی، بەشداری لە هەڵمەتی کەزی، کردبوو کە وەک ناڕەزایەتییەک دژی بڕینەوەی قژی ژنێکی شەرڤان لە ڕۆژاڤا لەلایەن ئەندامێکی دەستەی تەحریر شامەوە  دەستی پێکردبوو.

سەرەڕای ئەوەی ناوبراو لەو دۆسیەیەی کە دژی کرابووەوە بێتاوان دەرچووە، بەڵام لە کارەکەی دوورخرایەوە. مەجلسى ژنانى دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە سیاسییە و سزا دەداتە بەرخۆدانی ژنان بەرانبەر بە تاوانەکانی چەتە دژەژنانەکان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ناتوانرێت ئاشتی لە ڕێگەی سەرکوتکردنی دەنگ و هاوخەمی و ناڕەزایەتیی ژنانەوە بنیات بنرێت، و داوا کراوە بڕیارەکە دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێتەوە و ئیکرا ئاڤجی بگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.