لە پرۆژەیەکی دۆستی ژینگەدا لە کفری، پاشماوە پلاستیکییەکانی هاوڵاتیان کۆدەکرێنەوە و جارێکی دیکە بۆ دروستکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک سودیان لێوەردەگیرێتەوە.
سێ ژن پرۆژەیەکی ریسایکلینیان دروست کردووە و پاشماوە پلاستیکییەکانی قەزاکەیان کۆدەکەنەوە و ئینجانەی گوڵ و کورسی و هەندێک پێداویستی دیکەی لێ دروست دەکەنەوە.
فەرمانگەی ژینگەی کفریی ستایشی کارەکە دەکات و وەک پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە ناوی دەبات.