گوتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی لە شنگال ڕایگەیاند، دەیانەوێت هێزی ئێزدییەکان بە فەرمی لەلایهن عێراقەوە بناسێنرێت و خۆیان ناوچەکانیان بپارێزن.
ڕیحام حەجۆ گوتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژ نیوز دەڵێت، کۆمەڵگەی ئێزدی هەرگیز دابەشبوونی عێراقییان نەویستووە، پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش دابڕان نییە لە عێراق، دەیانەوێ هێزی ئێزدییەکان بە فەرمی بناسێنرێت لە عێراقەوە و خۆیان ناوچەکانیان بپارێزن.
دەشڵێت، ئەوەی ئێستا لە شنگال هەیە، پلان و هەڕەشەیە و دۆخەکە مەترسیدارە، متمانەیان بە هێزی خۆیان هەیە بۆ پاراستنیان، هەروەها دەیانەوێت لەگەڵ عێراق بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پاراستنی شنگال لەلایەن منداڵانی شنگالەوە بێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، دەیانەوێت هێزێکی ئێزدی لە هەموو ئێزیدییەکان پێکبهێنرێت و ناوچەکانی خۆیان بپارێزن و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ عێراقدا نییە، داواکارن هێزەکەیان لەلایەن عێراقییەوە بە فەرمی دانی پێدا بنرێت.