ڕاستەوخۆ

لە نەرویج پلاتفۆرمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ پشتیوانیی ژنانی پەناخواز رادەگەیەنرێت

reset font size increase font size

سەکۆیەکی نوێ بە ئامانجی لێک نزیکبوونەوەی ژنان و کارئاسانی بۆ ئاوێتەبوونی ژنانی پەناخواز لە کۆمەڵگەی نەرویجیدا دەستبەکار دەبێت.

پلاتفۆرمی ژنانی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستبەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، وەک سەکۆیەک بۆ دیالۆگ و لێک نزیکبوونەوەی ژنان، بە بێ جیاوازی بیروڕا، پێشینەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی تێکۆشان دەکەن.

وەک ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکیی ئەم پلاتفۆرمە بە بنەماگرتنی دەنگی ژنانە لە نێو کۆمەڵگەدا و هەوڵ دەدات شوێنێکی گونجاو و گشتگیر دابین بکات بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون، زانیاری و پشتیوانیکردنی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا.

بەشێکی دیکەی کارەکانی ئەم سەکۆیە تەرخان کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداریی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلاتفۆرمی "ژن، ژیان، ئازادی" کار دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنە پەناخوازانەی نیشتەجێی وڵاتی نەرویجن، ئەوەش بە مەبەستی کارئاسانی لە بواری ژیانی و ئاوێتەبوون و بەشداریکردنیان بە شێوەیەکی چالاک لە نێو کۆمەڵگەی ئەو وڵاتەدا".

جێگەی ئاماژەیە پلاتفۆرمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە بەرواری 27ـی مانگی سێی ئەمساڵ دامەزراوە و لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.