کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)، داوا لە هەموو کەسێک و بە تایبەت ژنان دەکات، بەشداری لە تێکۆشانی پاراستن و هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی بکەن.
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، سەبارەت بە هێرشە پیاوسالاریی و دەسەڵاتدارییەکان بەرانبەر بە ژنان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوه و دهڵێت، بە سیاسەتەکانی لەناوبردن و کاولکاریی وەڵامی تێکۆشان بۆ بوون و ستاتۆی گەل و ژنانی کورد دەدرێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە، یادی "غەزاڵ مەولان" دەکەینەوە، کە بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی (هێرشی درۆنی) ڕژێمی ئێرانەوە شەهید بوو.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕژێمی ئێران هێرش دەکاتە سەر ئەو حزبانەی کە بۆ هەبوونی گەلی کورد تێدەکۆشن، ئێمە بە توندی ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین.
هاوكات بانگەواز لە ڕژێمی ئێران دەکەن، بۆ داننان بە پێگهی کوردان و گۆڕانکاریی بە ئاڕاستەی کۆماری دیموکراتیک، داواشدهكهن، ئێران لەگەڵ هێزی هاوپەیمانیی دیالۆگ و دانوستان بکات، کە ئیرادەی سیاسیی گەلی کوردە.