ئەوین عەباسی، ژنە فۆتۆگرافەر و هونەرمەندی خەڵکی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و وێنەکەی بگاتە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی جیهانیی لێنسکەڵچەر (LensCulture)
ئەو هونەرمەندە کوردە بە وێنەیەک بە ناوی "هاتنە ژوورەوە قەدەغەیە" توانیویەتی سەرنجی لیژنەی داوەران ڕابکێشێت و لە کۆی سەدان هەزار وێنە کە لە ١٢٤ وڵاتی جیهانەوە نێردرابوون، وێنەکەی لە نێوان ٤١ وێنەی هەڵبژێردراوی قۆناغی کۆتاییدا جێگیر بکات.
پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی LensCulture یەکێکە لە گرنگترین و ناسراوترین ڕووداوە ساڵانەکانی وێنەگری لە جیهاندا کە هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەناوبانگترین وێنەگران بەڕێوە دەچێت.