هێزه ئهمنییهكانی ئێران له ڕۆژههڵاتی كوردستان دوو ژنیان دهستگیركرد، تا ئێستاش چارهنووسیان نادیاره.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی زیندانیانی سیاسی ئێران، دوو ژن بە ناوهكانی شەیدا شێخی و فەریدە کیتابی دایکی ژنە چالاکوان سارا سەدیقی هەمەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیران کراون و چارەنوسیان نادیارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بەردەوامی جەنگ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەپۆلێکی نوێی دەستگیرکردن لە سەرانسەری وڵاتدا دهستپێكردووه.
باسی لهوهشكردووه، هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتە بێ بوونی هیچ مۆڵەت و ئاگادارییەکی پێشوەختە هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی شەیدا شێخی تەمەن 25 ساڵانی خەڵکی شارو سەقز بەرەو شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
دەشڵێت، ماوەی 11 ڕۆژە فەریدە کیتابی دەستگیرکراوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هیچ لێدوان و ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم ژنە چالاکوانە نەبووە، خێزانەکەشی باسیان لەوەکردووە فەریدە نەخۆشی درێژخایەنی ههیه و مەترسیی تێکچوونی تەندروستی لەئارادایە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هەوڵانەی حکومەتی ئێران دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، حکومەت بارودۆخی جەنگ وەک هەلێک بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی لە وڵاتەکەدا بەکاردەهێنێت.

