ڕاستەوخۆ

یەپەژە: بوونی ئێمە لە سوپای نوێی سووریادا گەرەنتیی ماف و ئازادیی ژنانە

reset font size increase font size

سوپای نوێی سووریا گرنگییەکی زۆری بە داهاتووی هێزەکانی داوە و لەم چوارچێوەیەدا، روکسان محمد، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان؛  یەپەژە، ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانیان لەنێو پێکهاتەی سوپای نوێی وڵاتەکەدا، مۆرک و تایبەتمەندییەکی زۆر جیاواز بە دەزگا سەربازییەکە دەبەخشێت کە جیای دەکاتەوە لە سوپای سەردەمی بەعس.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئامادەبوونیان تەنها بابەتێکی سەربازی نییە، بەڵکو زامنکارییەکی ڕاستەقینەیە بۆ ماف و ئازادیی ژنانی سووریا و شوێنپێیان لە بڕیارە چارەنووسسازەکاندا.

لە لێدوانێکدا کە تیشک دەخاتە سەر داهاتووی هێزە کوردییەکان و بەشداریی ژنان لە پێکهاتەی سەربازیی نوێی وڵاتەکەدا، گوتەبێژی یەپەژە ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان پڕۆژەی خۆیان پێشکەشی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی نوێی سووریا کردووە و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی فەرمین لەسەر داهاتووی هێزەکانیان.

 هاوکات دەنگۆی تێکەڵبوون یان پەیوەندیکردنیان بە وەزارەتی ناوخۆوە بە تەواوی ڕەتکرایەوە و بە هەواڵێکی دوور لە ڕاستی ناوزەند کرا، جەختیش کرایەوە کە لە هەر شێواز یان ڕێککەوتنێکی داهاتووی تێکەڵبووندا، دەبێت تایبەتمەندیی ڕێکخراوەیی هێزەکانیان بە هەند وەربگیرێت و ڕەچاو بکرێت.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە کار و چالاکییەکانی YPJ تەنها لە چوارچێوەی سەربازیدا نەماوەتەوە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتیی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەلتوورییان لە کۆمەڵگەی سوریادا دروست کردووە و ژنان لە سووریا نەک هەر هێزی دابەشبوون نیین، بەڵکو فاکتەری سەرەکیی پێکەوەبەستن و یەکڕیزیی نێوان گشت پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی وڵاتەکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.