لە پێشهاتێکی نوێدا لە ئیدارەی دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی، بۆ یەکەمجار ژنێک پۆستی بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی وەرگرت.
عەمید "زوڵفان غەریب" بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەری نوێی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی دەستبەکاربوو.
ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ لە بەشداریپێکردنی ژنان لە پۆستە باڵا ئەمنییەکان و بەڕێوەبردنی دامەزراوە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.