ڕاستەوخۆ

پارێزگاری حەسەکە: پێویستە ئاوارەکانی سەرێکانی بە پارێزراوی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

reset font size increase font size

کۆمەڵێک لە ئاوارەکانی ناوچەی سەرێکانی بە بەرزکردنەوەی دروشمی "سەرێکانی مێژوو و هەبوونمانە"، لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە کۆبوونەوە و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان ڕێکخست؛

 تێیدا داوایان کرد دەستبەجێ ڕێکارەکان خێرا بکرێن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

خۆپێشاندەران داوایان کرد لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، گشت ئامادەکارییەکانی تایبەت بە گەڕانەوەیان کۆتایی پێبهێنرێت.

ئەوان جەختیان لەوەش کردەوە کە تاوەکو پەلە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا نەکرێت، لەسەر چالاکی و خۆپێشاندانەکانیان بەردەوام دەبن.

 بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سوپای تورکیا لە ساڵی 2019دا، نزیکەی 80,000 هاوڵاتیی سەرێکانی ناچار بوون شارەکەیان جێبهێڵن و بەرەو ناوچەکانی دیکەی ڕۆژاوای کوردستان کۆچ بکەن.

لەم نێوەندەدا، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە سەردانی کۆبوونەوەی خۆپێشاندەرانی کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی.

 پارێزگار ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران بەجدی کار دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بە شێوازێکی تەواو پارێزراو و سەلامەت بەڕێوەبچێت؛

ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ دەستپێکردنی ئەم قۆناغە، پێویستە لە پێشینەدا تەواوی ئامادەکارییە سەرەتاییەکان و ڕێکارە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا فەراهەم بکرێن و کۆتاییان پێبێت تاوەکو ژیانی هاووڵاتییان لە هەر جۆرە مەترسییەک بپارێزرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.