ڕاستەوخۆ

داوا لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکرێت بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی هەڵەبجە بکەن

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە پێشتر داوای تۆمارکردنیان وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی پێشکەش کردووە، خێرا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت، بە جۆرێک کە ڕۆژی پێنجشەممە (13ی ئابی 2026) وەک دواین مۆڵەتی فەرمی بۆ کۆتاییهاتنی پرۆسەکە دیاری کراوە و پێویستە سەردانیکاران کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان ببنن.

لەلای خۆیەوە، کامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند کە تا ئێستا تەنها نزیکەی 400 بەرکەوتە لە هەڵەبجە، باڵیسان، شێخ وەسان و سێوسێنان بە فەرمی تۆمار کراون، لە کاتێکدا لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 1800 کەس چارەسەر وەردەگرن.

 ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە پێداچوونەوەیە بە ناوەکاندا بۆ ئەوەی هیچ کەسێک لە مافەکانی بێبەش نەبێت و پاش پەسەندکردنیان لەلایەن وەزارەتەکانی تەندروستی و شەهیدانەوە، لە ئەنجوومەنی وەزیران وەک بەرکەوتەی فەرمی بناسرێن، هەروەها دڵنیاییشی دا کە ئەوانەی لەم قۆناغەدا ناتوانن فۆڕم پڕدەکەنەوە، لە قۆناغی داهاتوودا دەرفەتیان پێ دەدرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.