ڕاستەوخۆ

مەسعود بارزانی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان پەیامێکی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئەیلولی 2026، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان کرد.

بارزانی سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ پشتیوانیکردنی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و گەڕاندنەوەی سەقامگیریدا، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهاتنی ئەم ئەرکە ڕێگە بۆ حکومەتی فیدراڵ و هەرێم خۆش دەکات تاوەکو لە داهاتوودا ڕێککەوتنی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا بکەن.

سەبارەت بە نیگەرانییەکان لەسەر دروستبوونی مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دوای کشانەوەی هاوپەیمانان، بارزانی وێڕای دڵنیاکردنەوەی خەڵک ڕایگەیاند، هەماهەنگییەکی زۆر باش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراقدا هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک، جا لەژێر ناوی داعش بێت یان هەر ناوێکی دیکە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بارزانی هۆشداریی توندی ئاڕاستەی هەر لایەنێک کرد، کە نیازی دروستکردنی هەڕەشەی هەبێت و جەختی کردەوە کە پێشمەرگە و قارەمانانی وڵات لە کوردستاندا ئامادەن بۆ تێکشکاندنی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.