ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە ئەو فڕۆکەیە ڕفێنرابێت کە 100 هاوڵاتی ئەو وڵاتەی هەڵگرتبوو، دەڵێت، بە هەڵە کۆد نێردراوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی کە گومانی ڕفاندنی لێکرابوو، نەڕفێنراوە و بەهۆی بوونی دەمەقاڵێیەک لەناو فڕۆکەکە، کێشە دروستبووە و بە هەڵە کۆدی ڕفاندنی ناردووە.
کەناڵ 12ـی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، سەرەتا فڕۆکەکە کۆدی دۆخی لەناکاوی ناردووە، دواتریش کۆدی ڕفاندنی ناردووە، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەرەو ئاراستەی فڕۆکەکە بەڕێکەون، بەڵام دواتر فڕۆکەکە لە سعودیە نیشتووەتەوە.
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەمەقاڵێیەک لەناو فڕۆکەکە دروستبووە، بووەتەهۆی ئەوەی کارمەندی تیمی فڕۆکەوانیی بە هەڵە کۆدەکان بنێرێت.