دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ڕایگه‌یاند، ئۆجالان ئه‌ركی خۆی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پێكهێناوه و كاتی ئه‌وه‌یه گه‌لی توركیا پرۆسه‌كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مه‌هه‌په) لە کۆبوونەوەی هەفتانەی حزبەکەیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چیتر پێویست بەکات بەفیڕۆدان و خۆسه‌رقاڵكردن ناکات، ئاشتی وه‌كو كۆترێكه به دوو باڵه‌وه، ئۆجالان ئەرکی سەرشانی خۆی پێکهێناوە و کاتی ئەوە هاتووە گەلی تورکیا پڕۆسەکە بەرەو سەرکەوتن ببات.
گوتیشی، پڕۆسەی چارەسەری، پرسێکی ستراتیژییە بۆ مانەوە و داهاتووی دەوڵەت و دەستەبەرکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئەم پڕۆسەیە هەنگاوێکی ڕاست و دروستە بۆ دەوڵەت و خاڵی وەچەرخانی مێژووییە.
باخچه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، جێگەی دڵخۆشییە کە هەموارکردنەوەی ڕێسا یاسایییەکان گەیشتووەتە ئاستی پێشکەشکردنیان بە پەرلەمان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یەکێتی نەتەوەیی و چەسپاندنی هاوپشتیی کۆمەڵایەتی، بووەتە پێویستیەکی بەپەلە.
دەشڵێت، هیچ بۆشایی و کەمتەرخەمی و لاوازییەک، یاخود پشتگوێخستنی پڕۆسەکە قبوڵ ناکرێت.