ڕاستەوخۆ

ئێران خۆپیشاندەرێکی دیکەی لەسێدارەدا

reset font size increase font size

وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند، عیرفان کیایی یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئەسفەهان بە تۆمەتی سیخوڕی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان ئێران لەسێدارەدرا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ عیرفان کیایی یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئێران  بەتۆمەتی ئەندامێتی لە دەزگای هەواڵگری مۆساد و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسێدارەدرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگای دادوەری ئێران بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی دادگاییکردن و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی دژی ئاسایشی نیشتمانی کارییانکردووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، پێشتر هۆشدارییان دابوو سەبارەت بەوەی دەزگا ئەمنییەکان دەستییانکردووە بە وەرگرتنی داپێدانانی زۆرەملێ و دروستکردنی دۆسیە بۆ دەستگیرکراوانی دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران و بەردەوامن لە سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی لە ناوخۆی وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.