ڕاستەوخۆ

ئۆجالان: دەبێت ڕێگەم پێبدرێت دەنگم بە ڕایگشتی بگات

reset font size increase font size

ئۆجالان لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند: شەڕی ئێران جارێکی دیکە شەرعییەتی بە پرۆسەی ئاشتی دا کە ئێمە لە تورکیا دەستمان پێکردووە.

شاندی ئیمڕاڵی پەیامێکی نوێی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی 27ـی ئادار چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردبوو.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی دەم پارتی، ئۆجالان ڕایگەیاندووە، نابێت بە بیرکرنەوەیەکی بچووک لەم کێشە گەورەیە نزیک ببینەوە، کە ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین، بۆیە هەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو.

باسی لەوەشکردووە، ئەو پرۆسەیەی ئێمە ئەزموونی دەکەین گواستنەوەیە بەرەو ئاشتی لەگەڵ کۆمارێکی دیموکرات، دەبێت پەیوەندی نێوان کورد و دەوڵەت بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕێکبخەن.

ئۆجالان دەڵێ: دەوڵەت دەبێ بزانێت لێرەدا هیچ کارێکی تێکدەر و هەڕەشەی ئەمنیی بوونی نییە.

باسی شەڕی ئێرانیشی کردووە و دەڵێت، شەڕی ئێران جارێکی دیکە شەرعییەتی بە پرۆسەی ئاشتی دا کە ئێمە لە تورکیا دەستمان پێکردووە.

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان

نابێت ئێمە بە شێوەیەکی بچووک نزیکی ئەم کێشە گەورەیە ببینەوە، کە خەریکین هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین. چونکە پلانی هەژمونگەرایی قوڵ لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن. هەرچەندە لەگەڵ دۆخی دژواری سوریادا هەندێک پێشکەوتنی ئەرێنییش هەن، بەڵام ئێستا شەڕ لەگەڵ ئێران لە ڕۆژەڤدایە.

دوای شەڕیش لەگەڵ ئێران سێ هێڵ بەدەر کەوتوون:

- یەکەمیان هێڵی ئەمریکا و ئیسرائیلە.

- دووەمیان بە پێشەنگایەتیی بەریتانیا، هێڵی هەندێک هێزی نێودەوڵەتیی و هەرێمییە، کە ئامانجیان پاراستنی دۆخی هەنووکەیییە. واتە (ئەو دۆخەی سەد ساڵە هەیە).

- سێیەمیان هێڵی دیموکراسیی و ژیانی هاوبەشە، کە ئێمە لە ڕێگەی پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە ئەو هێڵە دەپارێزین.

پێشهاتەکانی ناو ئێران جارێکی دیکە نیشانیان داوە، ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت ڕەوا و گرنگە. ئێمە چارەسەریی خۆمان لەسەر هێڵی ئەنادۆڵ - مێزۆپۆتامیا بونیاد دەنێین. پەیوەندیی ئەنادۆڵ - مێزۆپۆتامیا خاوەنی ڕەگ و ڕیشەی مێژووییی قووڵە لە ناوچەکە.

یەکەمین پەیماننامەی ئاشتیی گەورە لە مێژوودا پەیماننامەی (کادێش)ە کە لە نێوان هیتییەکان و میسرییەکاندا دروست بوو. مێژووی سیاسیی چوار هەزار ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشانی داوە کە ئاسایشی ئەنادۆڵ بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مێزۆپۆتامیاوە گرێدراوە. ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک (یەکگرتن بە شێوەی دیموکراتی)، بە واتای بەشداربوونی کلتووری مێزۆپۆتامیا دێت وەک بوونێکی دیموکراتی.

ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کۆمار نییە. پرسی ڕاستەقینە ئەوەیە، كه‌ کۆمار دیموکراتیک نییە. دیموکراسیی تاکە چارەسەرە کە دەتوانێت کۆمار بەهێز بکات.

نابێت دەستنیشانکردنی هەڵە، زێدەڕۆیی و مەییلە دژە دیموکراتییەکانی کۆمەڵگە و وڵاتان لە مێژوودا، وەک دژایەتیکردنی پیرۆزییەکان سەیر بکرێت. دەبێت بگوترێت کە پاراستنی ڕێبازەکانی تواندنەوە بە باوەڕێکی پۆزەتیڤیست، کراسێکی تەسکە کە بە بەر وڵاتدا کراوە. 

وەک ئەوەی لە بانگەوازی 27ـی شوباتدا دیاریم کرد، سەردەمی تێکۆشانی چەکداریی کۆتایی هاتووە. گەڕانەوە بۆ ڕابردوو ئیتر مەحاڵە. ئەو پرۆسەیەی ئێمەی تێداین، لەگەڵ کۆماری دیموکراتیکدا گواستنەوەیەکە بەرەو ئاشتی. ئەم پرۆسەیە کە هیوادارین سەر بکەوێت، کۆمار دوو هێندە بەهێزتر دەکات.

کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە شێوەیەکی چەسپاو بە چارەسەرییەکی لەو شێوەیەوە گرێ دراوە. دەبێت تێگەیشتنێکی گشتگیر، هەمەلایەنە و مەدەنییانە پێش بخەین، کە پەیوەندیی نێوان کورد و دەوڵەت بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕێک بخات. دەبێت دەوڵەتیش ئەوە ببینێت کە هیچ چالاکییەکی تێکدەرانە، یاخود هیچ هەڕەشەیەکی ئاسایشی بوونی نییە.

بەشداریکردن لە کۆماری تورکیا، دەبێت لەسەر بنەمای ناسنامە، ئازادیی بیر و بۆچوون، ئازادیی ڕێکخستن و ئازادیی ژنان بێت. ئەم بوارانەی ئازادی نەک تەنیا بۆ کوردان ، بەڵکو بۆ هەموو کەسێک کارپێکراون.

لەم خاڵەدا من گرنگی بەوە دەدەم، کە بە ڕێبازیی گونجاو بگەینە تەواوی ڕایگشتی بۆ ئەوەی بۆچوونەکانم سەبارەت بە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕاست لێی تێبگەن.

چارەسەریی یەکگرتن بەشێوەی دیموکراتی، لەسەر بنەمای تێگەیشتنی پاراستنی کۆمەڵگەیی بونیاد نراوە.

بۆ چارەسەریی پاراستنی کۆمەڵگەش، پێویستمان بە دیموکراسی کردنی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی گشتگیر و هەمەلایەنەیە.

31ـی ئازاری 2026

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.