به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری كه‌ركوك و ئه‌نبار و بارەگایه‌كی گروپی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین بۆردومان كران، به‌هۆیانه‌وه كوژراو و برینداری لێكه‌وه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە قەزای دووبز بیستراو بارەگای لیوای 40ی حەشدی شەعبی لە قەزای دووبز کە چەکدارانی گرووپی "کەتائیبی ئیمام عەلی" تێیدا جێگیرن بۆردومان کرا.
ئه‌وه‌شهاتووه، هێرشەکە زیانی ماددی و گیانیی لێکەوتووەتەوە و کوژراو و بریندار هە، هێرشه‌كه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵكی سنووره‌كه دروستكردووه، باره‌گاكه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش زیانی ماددی زۆری به‌ركه‌وتووه.
هاوكات ئه‌مڕۆ لە پارێزگای سەلاحەدین، بارەگایەکی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە سەربازگەی حەمرە لە باشووری تکریت بۆردوومان کراوە.
لەبارەی زیانەکانەوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی: "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 3 چەکدار بە سەختی بریندار بوون".
له فه‌لوجه‌ی سنوری ئه‌نباریش بارەگایەکی "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا"، رووبەڕووی بۆردوومان بونەوە.