ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هۆشدارییەکی توند دەداتە گروپە چەکدارەکان

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە عێراق جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەکاتەوە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و دەستنیشانکردنی وادەی کۆتایی بۆ کۆکردنەوەی چەکی دەستی گروپە چەکدارەکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ناو هاوپەیمانییەکە بەڕێوە چووە.

هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە، پێویستە تا 30ی 9ی 2026 تەواوی گروپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن. دوای ئەم وادەیە، هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان بێت، بەپێی یاسای دژە تیرۆر مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

هاوپەیمانییەکە جەختی کردووەتەوە، ڕێگە نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت یان وڵات لە ململانێ هەرێمییەکان تێوەگلبێندرێت، هەر هەنگاوێکی پێچەوانەش بە ڕاستەوخۆ بە بەزاندنی ئاسایشی نیشتمانی دادەنێن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، داوا کراوە پەلە لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت بکرێت تاوەکو دەستکراوە بێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی، هاوکات ڕێکارە ئەمنییەکانی سەر سنوورەکانی عێراق توندتر بکرێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.