ڕاستەوخۆ

وەزارەتی نەوتی عێراق: تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت لە مانگی ئەیلوولدا 2.6 ملیۆن بەرمیلە

reset font size increase font size

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی وڵات گەیشتبێتە 4 ملیۆن بەرمیل و ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە تەنیا لە یەک ڕۆژدا تۆمارکراوە و تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە مانگی ئەیلوولدا 2 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە گەیشتنی هەناردە بۆ 4 ملیۆن بەرمیل تەنیا بۆ یەک ڕۆژ بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بڕێک نەوتی خاوی گەیارەی لە دەرەوەی گەرووی هورمز بارکردووە، لەگەڵ بەردەوامیی بارکردنی نەوت لە بەندەرەکانی باشوور و دەروازەی باکوورەوە بەپێی خشتەی دیاریکراو.

وەزارەتی نەوت جەختی کردەوە کە تۆمارکردنی تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە بە بڕی نزیکەی 2.6 ملیۆن بەرمیل لە مانگی ئەیلوولدا، لە سایەی بارودۆخی ئێستا و بەردەوامیی داخرانی گەرووی هورمزدا، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ دابینکردنی بەرزترین ئاستی داهاتی دارایی بۆ گەنجینەی گشتیی وڵات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.