دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە لە بەغدا، گەڕاندنەوەی ٢٠ ملیار دیناری عێراقی لە دۆسیەیەکی گەندەڵیدا راگەیاند.
دادگای باڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە توانیویەتی لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا، دەست بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا بگرێت و بگەڕێنێتەوە خزێنەی گشتی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ڕێکارە یاساییەکان بەردەوام دەبن دژ بە تەواوی ئەو سەرپێچیکارانەی ڕێگەی نایاسایی دەگرنە بەر بۆ بەدەستهێنانی قازانجی تایبەت لەسەر حیسابی سامانی گشتی، بەڵام دادگاکە هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەو دۆسیەیە نەکردووە.