ڕاستەوخۆ

ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی زەیدی دەکات: زۆر عێراقم خۆشدەوێت

reset font size increase font size

شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتنە کۆشکی سپی و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا؛ ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا ڕایگەیاند کە عێراقی زۆر خۆشدەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی تەممووزی 2026، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە بەردەم ڕۆژنامەڤاناندا ستایشی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و گوتی: "من عێراقم خۆشدەوێت. زەیدی هەڵبژاردنی بردووەتەوە و عێراقییەکان لەلایەن ئەوەوە زۆر باش نوێنەرایەتی دەکرێن."

سەرۆکوەزیرانی عێراق کە دوێنێ بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا و بە بەشداریی نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان و عەلی جاف، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕووداو بەرەو واشنتن بەڕێکەوت، چەندین دۆسیەی هەستیار و گرنگی لەگەڵ خۆی بردووەتە ئەمریکا، کە دیارترینیان پرسی چەککردنی گرووپە چەکدارەکان (میلیشیاکان) و پتەوکردنی هاوئاهەنگییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و واشنتنە.

هاوکات لەگەڵ ئەم دیدارەدا، ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران بە ڕووداوی ڕاگەیاند، واشنتن وەبەرهێنانی سیاسیی گەورە لە حکومەتەکەی زەیدیدا دەکات، بەڵام جەختیشی کردەوە کە ئەم پاڵپشتییەی ئەمریکا بێ بەرامبەر و بەبێ داواکاری نابێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.