لە دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی عێراق و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا سەبارەت بە دۆخی شنگال و جێبەجێکردنی "ڕێککەوتنی شنگال"، ئەنجومەنی گەلی شنگال هۆشداری دا کە بڕیاردان بەبێ بەشداریی نوێنەرانی ناوچەکە نیگەرانیی لە ناو کۆمەڵگەی ئێزیدیدا دروست کردووە.
ئەنجومەنەکە داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە هێزە خۆجێییەکانی وەکو YBŞ-YJŠ و ئاسایشی ئێزیدخان بە فەرمی بناسێت.
ئەمە لە کاتێکدایە فەرماندەیی یەبەشە هەواڵی تێکەڵبوونی ٢٢٠٠ شەڕڤانی بە سوپای عێراق ڕەت کردەوە و ئامادەییی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا نیشان دا.